کوردستان میدیا: رۆژێک پێش ده‌سپێکی مانگی ره‌مه‌زان، هوشداری به مامۆستایانی ئایینیی ناوچه‌ی ورمێ دراوه که مافی دیاری کردنی یه‌که‌م رۆژی ئه‌و مانگه‌یان نییه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ناوه‌ندی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات له رێگه‌ی ناردنی کورته‌نامه بۆ مامۆستایانی ئایینیی کورد له شاری ورمێ و ده‌وروبه‌ری، به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردوون و پێیان راگه‌یاندوون که ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی دیاری کردنی یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌فته‌ری رههبهرییه و هیچ مامۆستایه‌کی ئایینی مافی دیاری کردنی یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانیان نییه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له‌م کورته‌نامانه‌دا که له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئیسلامیی رۆژئاوای ئێران بۆ مامۆستایانی ئایینی نێردراوه، نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کوو قه‌وم ناودێر کراوه.
له‌و کورته‌نامانه‌دا هاتووه: له‌و ناوچانه که قه‌ومه‌کان نیشته‌جێن، بۆ ده‌سپێکی یه‌که‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، خه‌ڵک و مامۆستایانی ئایینی، گوێڕایه‌ڵی ده‌فته‌ری ره‌هبه‌ری ده‌بن.