![](/weney-mallperr/4484.jpg)
کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم لەشاری بۆکان بە دوکاندارانی ئەو شارەیان راگەیاندوو کە دەبێ لەدوکانەکانیاندا کەڵک لە کامێرای جاودێری مەداربەستە وەربگرن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەدرێژەی گوشاری دەزگا و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیم بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد، رێژیم لەو شارە بڕیاری داوە کە هاووڵاتیان دەبێ بە زۆرە ملێ کامێرا لە دوکانەکانیان داببەستن.
ئەو بڕیارەی رێژیم ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو شارەی لێکەوتووەتەوە.
هاووڵاتییەک لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی کوردستابن میدیای راگەیاند، ئەو ناوەندە ئەمنیەتییانەی رێژیم بە دوکاندارانی شاری بۆکانیان راگەیاندووە کە دابەستنی ئەو دوربینە ئیجبارییە و ئەگەر ئەو کامێرانەیان لە دووکان نەبێت مۆڵەتی کارکردنیان پێنادەن و بۆیان نوی ناکەنەوە.
کڕین و دابەستنی کامێرای چاودێری تێچوویەکی زۆر بۆ هاووڵاتیان هەڵدەگرێت و ئەوەش ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
هاووڵاتیانی شاری بۆکان لەو باوەڕەدان کە رێژیم لەو رێگایەوە دەیهەوێت هەوڵسوکەوتی خەڵک بخاتە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵەوە.