کوردستان میدیا: هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی سه‌ربه نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، گوشاریان بۆ ئه‌ندامانی موجاهیدین، جێگیر له که‌مپی لیبرتی له نزیک به‌غدا هێناوه.
هێزه‌کانی نووری مالیکی ئه‌ندامانی موجاهیدین ده‌خه‌نه ژێر گوشار و وێڕای بێحورمهتی، پێش به گه‌یشتنی خواردن بۆ که‌مپی لیبرتی ده‌گرن.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که کۆمیته‌ی کوردانی به‌رگریکاری ئه‌شره‌ف له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی هێزه‌کانی نووری مالیکی بڵاوی کردۆته‌وه، هاتووه: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌روا به‌رده‌وام ویست و داخوازییه‌کانی رێژیمی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رکوت و کۆمکوژیی په‌نابه‌رانی لیبرتی به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌م دواییانه‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هێزی تایبه‌تی لیباس شه‌خسیی بۆ که‌مپی لیبرتی راگواستووه.
به‌پێی رێکه‌وتنی نێوان سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و حکوومه‌تی عێراق، ٢ هه‌زار که‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران ــ جێگیر له که‌مپی ئه‌شره‌ف ــ بۆ که‌مپی لیبرتی راگوێزران.
حکوومه‌تی عێراق به چه‌شنێک کە بۆی ده‌لوێ رێکخراوی موجاهیدنی خه‌ڵق دەخاته ژێر گوشار.
هێزه نیزامییه‌کانی عێراق له بانه‌مه‌ڕی ساڵی رابردوو هێرشیان کرده سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف و له‌ئاکامدا ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدنی خه‌ڵق له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه کوژران.
کۆمیته‌ی کوردانی به‌رگریکاری ئه‌شره‌ف له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا هێناویانه: له‌سه‌ره‌تای پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه نووری مالیکی له گه‌یشتنی خواردن بۆ که‌مپی لیبرتی پێشگیری ده‌که‌ن، کرده‌وه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی نووری مالیکییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م کۆمیته‌یه وه‌بیر دێنێته‌وه که نێوان حکوومه‌تی عێراق و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌ندامانی موجاهیدین له‌لایه‌ن پۆلیسی عێراقه‌وه رێککه‌وتن کراوه، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئازاریان بدرێت و له ژێر گوشاردا بن.
ئه‌م کۆمیته‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و هێزانه که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه نێردراونه‌ته که‌مپی لیبرتی، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له کۆمکوژیی ئه‌شره‌فدا ده‌ستیان هه‌بوو و ته‌نانه‌ت دادگای نیوده‌وڵه‌تیی ئیسپانای خوازیاری دادپرسینهوهی بکوژانی ئه‌شره‌فی کردبوو.