کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری ڕێژیم بۆ سەر قوتابییان هەتا ڕێز لە قاسم سلێمانی بگرن

16:32 - 15 بەفرانبار 2720

ڕێژیم بە زۆرەملێ دەیهەوێت ناوی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لەنێو دڵی خەڵک و بەتایبەت منداڵاندا جێگیر بکات و داوای لە منداڵان کردووە لەبارەی "قاسم سلێمانی" شێعر بنووسن.

لەمبارەوە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە بەرنامەی "شاد" کە تاییبەت بە خوێندنی ئانلاینە لە ڕۆژانی کۆرۆنادا، داوای لە منداڵان کردووە کە شێعر لەسەر تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بنووسن.

هەروەها ڕێژیم جەختی کردووەتەوە کە هەر کەس جوانترین شێعر بنووسێت و بە جوانی پێیدا هەڵبڵێت خەڵات دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" زیاتر لە ٩٠ لەسەدی قوتابییان ئەو داواکارییەیان بۆ گرینگ نەبووە و ڕێژیم لە پلانەکەی بێ ئاکام مایەوە.