کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گومان دەکرێت وەبا لە "مریوان" بڵاو بووبێتەوە

12:26 - 31 جۆزەردان 2722

"فەرزام بیدارپوور" جێگری تەندروستیی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای "سنە" سەبارەت بە گومانی بڵاوبوونەوەی وەبا لە "مەریوان" داوای لە خەڵکی ئەو شارە کردووە کە لە بواری پاک و خاوێنی و تەندروستییەوە هاوکارییان بکەن.

"بیدارپوور" لە پەیوەندی لەگەڵ سنووری نێودەوڵەتیی "باشماخ" وتوویەتی کە لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە، لەو شوێنانە پشکنینی تەندروستی و پاک و خاوێنی بۆ موسافیرەکان ئەنجام دەدەن.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بۆ دڵنیابوون، نموونەی چوار کەسی گوماناویی گیرۆدەبوو بە وەبایان لە "مەریوان" ناردووەتە تاقیگە.

هەروەتر بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، گیرۆدەبوونی کەسێک بە وەبا لە "سەقز" پشتڕاست کراوەتەوە.