کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندی "وەزیرئاباد" لە ورمێ لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بێبەرییە

11:42 - 9 رەزبەر 2720

زیاتر لە یەک دەیەیە کە خەڵکی گوندی "وەزیرئاباد" لە ورمێ چاوڕێی ئەوەن کە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان چارەسەر بکرێت و هێڵی تەلەفۆنیان بۆ جێبەجێ بکرێت.

بەهۆی ئەوەی کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە کێشە و گرفتی خەڵک ڕاناگەن، دانیشتووانی گوندی "وەزیرئاباد" ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن، کێشەکانی ئەو گوندە چارەسەر ناکرێت و تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا نوێنەر و شوراکان دروشمی چارەسەریی کێشەکان دەدەن.

بە وتەی دانیشتووانی ئەو گوندە: "کاربەدەستانی ڕێژیم پێیان وتوون دەبێ خۆتان پارە کۆ بکەنەوە هەتا کارەباتان بۆ جێبەجێ بکەین، ئێمەش وەرزێڕین و هەژار".

لەلایەکی دیکەوە دانیشتووانی ئەو گوندە باس لەوە دەکەن: "زبڵەکان کۆ ناکرێتەوە و کەس کێشەکانی ئێمە چارەسەر ناکات".