کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوندەکانی مەهاباد بەهۆی بارینی بەفر تووشی قەیران بوونە

17:28 - 30 بەفرانبار 2721

بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای گوندەکانی مەهاباد داخراوە و هیچ ناوەندێکی ڕێژیم بە هانای خەڵکەوە نەچوونه.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کە شەپۆلێکی بەفربارین شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێگای نێوان زۆربەی گوندەکان داخراون و هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم لە زۆربەی شوێنەکان ئاوڕیان لە خەڵک نەداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێگاکانی گوندەکانی ''کەپەکەند، خاتوون باغ، بەسرێ، بەردەمێش، بۆزە، ئازاد'' لە ناوچەی مەحاڵی سەر بە شاری مەهاباد بەهۆی بەفر و کڕێوە داخراون.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە بەهۆی ئەو دۆخەوە خەڵک لە ڕێگای خاتون باغ بۆ مەهاباد لە بەفردا گیریان کردبوو و سەرەڕای ئاگادرکردنەوەی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ئەو شارە، کەس بە هانایان نەهاتوون و لەلایەن خەڵکی گوندەکانەوە بە تراکتۆر لە فریایان کەوتوون.

هەروەها بەهۆی ئەو دۆخە کە بەرپرسانی ڕێژیم ئاوڕێکیان لێ نەداوە، خەڵکی ئەو گوندانە لەگەڵ کەمیی نان بەروڕووبوونە.

هاوکات ڕێگاوبانی گوندەکانی ناوچەی مەنگووڕایەتی لە دۆخیکی زۆر خراپدانە، بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم خەڵک ناچار بوونە بە هێزی شانی خۆیان ڕێگا بکەنەوە.