کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆلی "زرێبار" بەرەبەرە بەرەو وشکبوون دەچێت

11:20 - 17 رەزبەر 2721

ئاوی زرێبار لە ماوەی ۵ مانگدا تەنیا لە پاکاوی شەروان ۴۰ هێکتار پاشەکشەی کردووە و سەرجەم لە دەوراندەوری زرێبار، لەنێو قامیشەڵان، پەڵاسە، لەبان و سنووەکاندا نزیکەی ۱۳۰۰ هێکتار کەمی کردووە.

کەمکردنی ئاوی زرێبار لە ۵۰ ملیۆن میتری سێجا بۆ نزیکەی ١٩ ملیۆن میتری سێجا کەمی کردووە.

بەهۆی کوێربوونەوەی کانییەکانی هەڵقوڵی بن دەریاچەکە و وشکەساڵی، بەهاری ئەمساڵ ئاستی زرێبار نەگەیشتووەتە ٥٠ ملیۆن میتری سێجا؛ دیارە بەپێی نیشانەکانی بەرچاو، بڕی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن میتری سێجا ئاو لە بەریانی گۆلی زرێبار کەم بووەتەوە.

قووڵایی ئاوی زرێبار لە خودی پاناوە ئاوییەکەیدا کە ۹۶۰ هێکتارە نزیکەی ۲ میترە.

تەنیا ئاوی بەرچاوی زرێبار ئێستا لە پانایییە ئاوییەکەیدا دەبینرێت؛ هەر چەند بڕێک ئاو لە زرێبارە چکۆلەی بەر "کانی‌‌سانان و گۆمەخرت و گۆمەکانی کانی‌گەور"دا ماون.

ماوەی چەندین ساڵە کە خەڵک و چالاکانی ژینگەیی مەریوان و کوردستان، بەتایبەت ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، هۆشدارییان داوە کە زرێبار لە مەترسیی لەنێوچووندایە، بەڵام هەمیشە لەگەڵ بێهەڵوێستیی نابەرپرسانی ڕێژیم ڕووبەڕوو بوونەتەوە.