کوردستان میدیا: گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئامریکایی بڵاوی کردووەتەوە، کە تیمی "هەڵۆکان"ـی ئامریکا سەرکۆماری ئامریکا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هان دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست بڵاوی کردووەتەوە، تیمی "هه‌ڵۆكان"ـی دەوڵەتی ترامپ، بۆ هه‌ڵگیرساندنی شەڕ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران هه‌نگاو ده‌نێن و بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی ئێرانیش پێڕەوی لە هێڵی جۆرج بووش، سەرکۆماری پێشووی ئامریکا دەکەن.
هێڵی جۆرج بووش باس لەوە هێڵە دەکات کە چۆن و بە چ شێوازیک ئامریکا هێرشی کردە سەر عێراق و سەدام حوسێنی لە دەسەڵات خست.
ئەو گۆڤارە ئاماژەی بەوە کردووە، ئه‌وانه‌ی خوازیاری شەڕن سێ هه‌نگاو له ئەرتەشی ئامریكادا پێڕه‌و ده‌كه‌ن تا ئەرتەش هان بدەن ڕێژێمی ئێران بڕۆخێنێ و پاساوی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه كه ئێران چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه.
ئەو گۆڤارە لە درێژەدا نووسیویەتی، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێش داگیركردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ ڕوویدا، سیناریۆ بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی ئێرانیش داده‌ڕێژرێت.
له‌و پلانەدا بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران، ئا‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات جیهان قایل بكات كه ده‌كرێت پاڵپشتی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی دێموكراسی له ئێران‌دا بێته ئاراوه و حكوومه‌تێكی دێموكراسی درووست بكه‌ن؛ هاوشێوەی ئه‌وه‌ی له عێراق پێش ڕووخاندنی سه‌ددام ڕوویدا".
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كشانه‌وه‌ی ترامپ له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران، به‌شێكه له‌و قسانه‌ی ئا‌مریكا كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران ده‌ستی پێكردووه.
لە دوای هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام بەشێک لە کارناسانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە ئیسرائیل و ئامریکا بە شێوەی هاوبەش هێرش بکەنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران.