کوردستان میدیا: گۆڤاری "ویک" (The week) لە وتارێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا، کورد ناتوانێت ببێت بە دەوڵەت و پشت لەو نەتەوەیە دەکەن.
لەو گۆڤارەدا هاتووە: "کوردەکان نەتەوەیەکن کە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەژین و نزیک بە ٣٠ ملیۆن کەسن. لە سەدەی نۆزدەهەمدا وڵاتی کوردەکان کەوتووەتە ژێر گوشار، بەڵام بەهۆی بەڵێنیشکاندنی (خیانەت) وڵاتانی زلهێز، خەباتەکەیان بە ئاکام نەگەیشتووە".
لەو گۆڤارەدا هاتووە: "له ساڵەکانی ٧٠ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئامریکا هاوکاریی سه‌ربازیی پێشكه‌ش بە کوردەکان کرد، به‌ڵام دواتر جێی هێشتن هەتا كۆمه‌ڵكوژ كران".
به‌هۆی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و خیانه‌ته‌ی زلهێزان له كورد، ئەو پەندە هەیە کە دەڵێت: "كورده‌كان هیچ دۆستێكیان نییه جگه له چیاكان".
لە بەشێکی ئەو گۆڤارەدا هاتووە، له په‌یماننامه‌ی "سیڤه‌ر" به‌ڵێنیی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان دا، به‌ڵام ته‌نیا دوای سێ ساڵ په‌شیمان بوونه‌وه و به‌ریتانیا و فەرا‌نسه خیانه‌تیان لێ كردن.
لە کۆتایی ئەو گۆڤارەدا هاتووە: "نەتەوەی کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌م خیانه‌تانه‌وه نه‌ک هه‌ر خواستیان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و دواوه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو چه‌ندان جار كۆمه‌ڵكوژ كراون، وه‌كو كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كورد له لایه‌ن ئا‌تاتوركه‌وه هەتا ئێستا و به‌كارهێنانی گازی كیمیایی له لایه‌ن سه‌ددامه‌وه دژ به كورد له هه‌ڵه‌بجه و پرۆسه‌ی ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژكردنی ١٨٠ هه‌زار هاووڵاتی له لایه‌ن به‌عسه‌وه".
كۆمه‌ڵكوژیی كورده‌كان له لایه‌ن ئێران به هاوكاریی ڕۆژئاوا، بۆ له‌نێوبردنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و دواجاریش ئاواره‌كردنی سه‌دان هه‌زار كورد له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئێسته‌یش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ركردن و كوشتن و به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژ به كورد له لایه‌ن توركیاوه.