کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گیا و گوڵە دەرمانییەکانی پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد" خەریکە لەنێو دەچێت

11:19 - 19 رەشەمه 2721

بەرپرسانی ژینگە لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد" ماوەی ٢٠ ساڵە سەبارەت بە گیا و گوڵی خۆراکی و دەرمانی کە بە "زێڕی سەوز" ناسراوه، لەو پارێزگایە کەمتەرخەم بوونه و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو سامانە سرووشتییه لەنێو بچێت.

زیاتر لە ٢ هەزار و ١٠٠ جۆر گیای بە نرخی خۆراکی و دەرمانی لەو پارێزگایە بوونی هەیە کە هەتا ئێستا بە نەناسراوی ماونەتەوە. لەو ڕێژەیە ٤٦ جۆری تایبەتە بەو ناوچەیە و سی جۆری گیای دەرمانی تەنیا لە پارێزگای "کۆهگیلوویە و بۆیر ئەحمەد" دەست دەکەوێت.

لەو پارێزگایە ٤٠٠ جۆری گیای دەرمانی هەیە و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لەو بوارەدا بەرهەمی زۆری هەبووە. بە وتەی شارەزایان ئەو پارێزگایە بە ڕادەی ٦٠ وڵاتی دنیا گیای دەرمانی بەرهەم دەهێنێت.

ئەو "زێڕە سەوز"ه لەو پارێزگایە کە دەتوانێ بۆیان ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ خەڵکی ئەو پارێزگایە بەڵام ئیقدامێک لەلایەن ڕێژیمەوە لەو بوارەدا ناکرێت.