کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەنجێکی زاهدانی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کوژرا

13:50 - 5 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: گەنجێکی زاهدانی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، گەنجێکی بەلووچ، بە ناوی ''مووسا شەهبەخش''، لە ناوەندی شاری زاهدان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە تەقەی ڕاستەوخۆی لێ دەکرێت و گیانی لە دست دەدات.

نابراو کە ماشینێکی لە جۆری تویووتا پێ بووە، بە هۆی ئەوەی کە مۆڵەتی لێخوڕینی ماشینی پێ نەبوو، گوێی نەداوە بە فەرمانی مەئموورانی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران کە جلوبەرگی مەدنییان لەبەردا بووە و مەئموورانی ڕێژیمی ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی یاساکانی تەقەکردن ئەو شارومەندە بەلووچەیان کوشتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، پاش ئەو ڕووداوە، خەڵک لەو شوێنە کۆ بوونەتەوە و هێرشیان بۆ مەئموورانی ڕێژیمی بردووە، کە لە لایەن ئەو مەئموورانە تەقەی هەواییان لێ کراوە و بڵاوەیان پێ کردوون.