کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەندەڵییەکی ماڵیی گەورە لە نیزامی ئەندازیاریی سەقز ئاشکرا بوو

17:38 - 10 خەزەڵوەر 2720

ماوەی زیاتر لە حەوتوویەکه بابەتی گەندەڵیی ماڵیی فەرمانبەرانی نیزامی ئەندازیاریی شاری سەقز بووەتە ڕۆژەڤ؛ کە لە ئەنجامدا بەشێک لە گەندەڵکاران گیراون و بەشێکیشیان هەڵاتوون.

بەپێی هەواڵ و زانیارییە بڵاوکراوەکان نیزامی ئەندازیاریی شاری سەقز تووشی گەندەڵییەکی سەرسووڕهێنەر لە ئاستی چەند میلیاردیدا بوونە.

لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا بۆ ئەو بابەتە بەشێک لە گەندەڵکاران گیراون کە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

ئەو کەسانەی گیراون بریتین لە: "ڕەزا.د، وریا.ن، هیوا.ن، ناسر.ق، پەرویز.خ، ڕەزا.ت و کامیل.ک" جێگری پارێزگار و فەرمانداری تایبەتی سەقز و بەشێکیش لە گەندەڵکاران هەڵاتوون و نەگیراون.