کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەنم و برنج نرخیان لە ئێراندا بەرز بووە

12:43 - 6 خاکەلێوه 2722

تا ماوەیەک پێش کە بازاڕی فرۆشی "گەنم" لە ئێراندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵات دابوو بە دەسپێکی شەڕی ڕووسیە و ئۆکراین نرخی پەسندکراوی گەنم لە دەستی دەسەڵات نەماوە.

دوای کێشە و قسەیەکی زۆر لە نێوان کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیران نرخی گەنم کیلۆی بە ٩ هەزار و ٥٠٠ تمەن پەسند کرا بەڵام لە ئێستادا هەر کیلۆ گەنم بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بۆ ١١هەزار و ٥٠٠ تمەن بەرز بووەتەوە.

هاوکات نرخی برنجیش لە ئێراندا بەرز بووەتەوە و هەر کیلۆ برنج گەیشتووەتە ١٠٠ هەزار تمەن و گریمانەی ئەوە دەکرێ ئەو نرخه زیاتریش بەرز بێتەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن چالاکانی کەرتی تایبەت بڵاو کراوەتەوە بەرهەمهێنانی گەنم بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٣٠ لەسەد دابەزیوە. بەوهۆیەوە ڕێژیم ناچارە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کێشەیە گەنم هاوردە بکات ئەو لە حەڵێکدایە کە نرخی گەنم لە بازاڕەکانی جیهانیدا ٨٠ لەسەد گران بووە.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ساڵانە ٧ و نیو ملیۆن تۆن گەنم لە ڕووسیە، ئاڵمان و بەشێک لە وڵاتانی ئورووپای ڕۆژهەڵات دەکڕێت.