کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان

18:09 - 2 سەرماوەز 2720

"نووری محەممەد عەلی" فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە میحوەری باشوور و ڕۆژئاوای شاری کەرکووک ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی پێویستمان بۆ ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارەی کەرکووک و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بۆ کەرکووک و ئەو ناوچانەی نێوان هەولێر و بەغدا کە کێشەیان لەسەرە هەروەها بەردەوامە.

ناوبراو ئاماژەی بە ڕێککەوتنی پێشتری هەولێر و بەغدا لەسەر شنگال کردووە و وتوویەتی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و خانەقین و ئەو ناوچانەی کێشەیان لەسەرە و پێشتر پێشمەرگە لێیان هاتبووە دەرەوە، بەردەوام دەبێت.

"نووری محەممەد" ڕایگەیاندووە ئامانج لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە پاراستنی گیانی دانیشتووانی ئەو ناوچانەیە بە بێ هەڵاواردن .

لە دوای  ڕووداوی ١٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی هێزە کوردییەکان و بەشێک لە خەڵک ئەو ناوچانەیان چۆڵ کرد.