کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڕەکی نایسەری سنە لە خزمەتگوزاری بێبەشە

12:53 - 9 گەلاوێژ 2721

گەڕەکی "نایسەر"ی سنە لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری بێبەشە و سەرەڕای هەمووی ئەو کێشانە بوونی قوڵکەی زۆر لە دەورووبەری "شاری بازی" مەترسییەکی گەورەیە بۆ گیانی منداڵان.

ئەو گەڕەکە لە خزمەتگوزارییەکانی وەک: "ئاسفاڵت، ئاوی خواردنەوە، شوێنی فێرکاری، شوێنی سیاحەت و فەزای سەوز" بێبەشە و هەتا ئێستا خەڵک چەندین جار بەنیسبەت نەبوونی خزمەتگوزاری سكاڵایان تۆمار کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

گەڕەکی "نایسەر"ی سنە لە چەند کیلۆمیتریی شاری "سنە" هەڵکەوتووە و زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسی حەشیمەت هەیە.

گەڕەکی "نایسەر" سەرەڕای ئەویکە یەکێک لە پڕ حەشیمەتترین گەڕەکەکانی "سنە"یە کاربەدەستان هیچ بایەخێکی پێ نادەن.