وەک دەزانین پێویستییەکانی گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکرات ساڵانێکە سەریان هەڵداوە. بەڵام گۆڕینی پێکهاتەی حیزب لەو کاتەدا گەیشتە لووتکە کە حیزبی دێموکرات دوای دوو دەیە بڕیاری دا ئیتر لەمەو بەدوا، بوون و خەباتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە شێوەیەکی نوێ و بەرین پەرە پێبدات و هاوتەریب لەگەل بارودۆخی سیاسی نێو خۆ و گۆڕانکارییەکانی ناوچە، بتوانێ تواناکانی خۆی لە قۆناخی جێگرتووی پێشووەوە، بەرەو قووڵایی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بگوازێتەوە و ڕاسانی ڕۆژهەڵات بکاتە مێژوویەکی نوێ بۆ خەباتی ئەم قۆناخەی جووڵانەوەکەمان لەپێناو رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانیدا.
پێویستییەکانی ئەم گۆڕینە لە ئێستادا زۆر ئاسایی و گونجاوترن، چونکە گوتاری نەتەوەیی- دێموکراتیکی حیزبی دێموکرات دیارە و ستراتژییەکەشی بۆ پیادەکردنی ئەم گوتارە دیار و لە ئارادایە. بۆیە بۆ ئەوەی حیزبی دێموکرات بتوانێ هەلومەرجە نوێیەکە بەڕێوەبەرێت، پێویستیی بە گۆڕینی پێکهاتە و سیسیتمی رێکخراوەیی خۆیەتی تاکو لەم ڕیگەیەوە پێکهاتەی نوێی حیزب لەگەڵ گوتار و ستراتیژییەکهی رێکبخات و بەم گۆڕینەی، هەلومەرجێک بەرەوپێش دەبات کە پێیوایە ساختاری پێشووی ناتوانێ وڵامدەری بێت.
بۆ داگرتنی دەقی گەڵاڵەکە کلیک بکە:
گەڵاڵەى پێشنیارکراوی سکرتێری گشتی بۆ گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکرات
چارتی پێکهاتەی نوێ