ک/مــــــــــیدیا: باراک ئۆباما، له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆکانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا له دژی سیستمی دارایی و پیشه‌ی نه‌وتی رێژیمی ئێران، به‌مه‌به‌ستی گوشاری زێده‌تر بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناوکییه‌که‌ی، ره‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربـڕی.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی و به پشت به‌ستن به به‌یاننامه‌ی کۆشکی سپی، ئۆباما به‌و ئاکامه گه‌یشتوو به‌رهه‌می نه‌وت له جیهاندا به راده‌یه‌که که گه‌مارۆی نه‌وتی رێژیمی ئێران، زیان به پێداویستییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ناگه‌یه‌نێت.
ئه‌و سزایه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌لوێ ئه‌و بانکه بیانییانه‌ش بگرێته‌وه که له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران سات و سه‌ودا ده‌که‌ن.
مه‌به‌ست له‌و گه‌مارۆیه دابه‌زاندی ئاستی قازانجه نه‌وتییه‌کانی ئێرانه له‌مه‌ڕ گوشاری زێده‌تر بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و له ئه‌نجامیشدا راگرتنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم راگه‌یه‌نراوه.
سزای کـڕیارانی نه‌وتی رێژیمی ئێران له سێ مانگی داهاتوودا به‌ڕێوه ده‌چێت.