کوردستان میدیا

چوارشەممه 29ی خەزەڵوەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئۆلاند: تورکیە دەیهەوێت هاوپەیمانە کوردەکانمان ڕاماڵێت

12:17 - 30 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: سەرکۆماری پێشووی فەرانسه لەبارەی دۆخی سووریە و کوردستانی ڕۆژئاوا وتوویەتی کە ئه‌وانه‌ی نه‌مانده‌ویست له‌ سووریه سه‌ركه‌ون، سه‌ركه‌وتن.

"فرانسوا ئۆلاند"، سه‌رکۆماری پێشووی فه‌را‌نسه لە وتووێژێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی "فرانس پرێس" وتوویەتی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ سووریه سه‌ركه‌وتن كه‌ نه‌مانده‌ویست سه‌ركه‌ون، له‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ ڤلادیمێر پوتین هەتا ده‌گاته‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان".

ناوبراو لەو وتووێژەدا باسی لەوە کردووە: " توركیه له‌ ڕاستیدا ده‌یهه‌وێت هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان ڕاماڵێت؛ ڤلادیمێر پوتین كه‌ به‌ سه‌ربازه‌كانیه‌وه‌ هات ئاشتی بڕه‌خسێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، پاڵپشتیی ڕێژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی كرد و له‌ ڕووخان ڕزگاریان كرد".

سەرکۆماری پێشووی فەرانسە زیادی کردووە: "له‌گه‌ڵ كورده‌كان داعشمان له‌نێو برد. به‌ڵام ئێستا كورده‌ هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بینن کە  له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵیان كردبوو، ده‌رده‌كرێن. دوژمنه‌كه‌شیان ده‌بینن کە داعشه‌كان له‌ خێوه‌تگاكان ڕزگار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه‌".