کوردستان میدیا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ له وتارێكدا له ٣٩هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێرشی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنه‌كه‌كانی حیزبی دیموكراتی مه‌حكووم كرد و داوای له نه‌ته‌وه یەكگرتووهكان و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی كرد، كه ڕێژیمی ئێران مەحکووم بكه‌ن.
ده‌قی وتاره‌كه:
به‌ڕێز سه‌رۆک
پێشه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ، پێشوازی له راپۆرتی راوێژکاری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێشگیریی له جینۆساید و کوشتار ده‌کات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ، سەرنجتان بۆ سه‌ر ده‌سدرێژی و هێرشی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌مپی په‌نابه‌رانی نزیكی كۆیه له كوردستانی باشوور ڕاده‌كێشێ.
له ڕێكه‌وتی ٨ سپتامبری ٢٠١٨، كۆماری ئیسلامیی ئێران، له هێرشێكی مووشه‌كیی دوورهاوێژ بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌مپی په‌نابه‌رانی نزیك كۆیه له كوردستانی باشوور، ١٥ كه‌سی تێرۆر و زیاتر له ٥٠ كه‌سیشی بریندار کرد.
هه‌روه‌ها ڕۆژێك پێشتر، له ڕێكه‌وتی ٧ی سپتامبر، هێزه‌كانی سپای پاسداران له تۆپبارانێكی كوێرانه‌دا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی برادۆست و سیده‌كان، زیانێكی زۆری به مه‌ڕ و ماڵات و كشتوكاڵی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی ناوچه‌كه گه‌یاند.
ده‌ستدرێژی و كه‌مپه‌ینی تێرۆری كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، تۆپبارانی كوێرانه‌ی گوندنشینه‌كانی سنوور و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له كۆیه، پێشێلكاریی ڕوونی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و كۆنوانسیۆنه‌كانی ژنێڤه.
له کۆتاییدا، داواده‌که‌ین له شۆرای مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، هێرشی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم بکه‌ن و کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه دروست بکه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ
١٧ی سپتامبری ٢٠١٨