لە درێژەی پشتیوانیی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی ڕۆژهەڵات لە حیزبی دێموکرات، کۆمەڵێک لە بازاڕیانی "بۆکان" بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ و یوبیلی ئەڵماسیی ٧٥ ساڵه‌ی خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات پێروزبایی خۆمان وه‌ك كۆمه‌ڵێک له بازاڕیانی شاری بۆكان ئاراسته‌ی حیزبه خوشه‌ویست و پێشرهوهكهمان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئێوه‌وه پێروزبایی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانیی سیاسی و پێشمه‌رگه‌كانی شار و شاخ و خه‌ڵكی خوشه‌ویستی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین. له‌و رۆژه پێرۆزهدا په‌یمان وه‌فاداری و به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ڕێبازی رێبه‌رانی شه‌هید و حیزبه‌كه‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
كۆمه‌ڵیك له بازاریانی شاری بۆكان
٢٠ی گه‌لاویژی ٢٧٢٠ی كوردی