![](/content/upload/1/news/49421_w920.jpg)
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەلئەحواز، لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وڵاتانی ڕۆژاوایی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لە وڵاتەکانی ئامریکا، کانادا، بلژیک و چەند وڵاتی دیکە بە درووشمی نا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئێران درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی ئەلئەحواز کە بەهۆی بێئاوی و نەبونی بەڕێوبەری تێدەپەڕێ کە خەڵکی ناوچەکانی "لوڕستان" و شارەکانی "تەورێز" و "ئەردەبیل" بۆ پشتیوانی لە ئەلئەحواز ڕژاونە سەر شەقامەکان.