ژیانی هاووڵاتییان لە سنە لە بۆسەی کۆرۆنادایە و ڕێژەی تووشبووان و قوربانییانی ئەم پەتایە بەردەوام بەرز دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، له نه‌خۆشخانه‌ی "ته‌وحید"ی سنه ٥٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سنه داوایان لێ كراوه بخرێنە دابڕگەوە. ئه‌و كه‌سانه گومانی ئەوەیان لەسەرە کە تووشی کۆرۆنا بووبێتن.
لە كاتێكدا كه توانایی چاوه‌دێریی ورد به‌سه‌ر ئه‌م ٥٠ هه‌زار كه‌سه نییه، ڕێژیم هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ ته‌ندروستی و چاوهدێریكردنیان ته‌رخان ناکات.
بەپێی ئەو زانیارییانە، هەتا کۆتایی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ٨٠ لەسەدی خەڵکی سنه تووشی كۆرۆنا دەبن.
تەنیا ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان له سنه، بۆ تاقیکاریی كۆرۆنای ٣ هه‌زار كه‌س داواكاری هەبووه.
كێشه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له گه‌ڕه‌كه هەژارنشینەکان زۆر زیاتره.
نرخی دەمامک له سنه به‌پێی جۆره‌كه‌ی له ١٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه هه‌یه هەتا ٨٠ هه‌زار تمه‌ن و خه‌ڵكی هه‌ژار له توانایاندا نییە دەمامک و كه‌ره‌سته‌ی پاک و خاوێنی بكڕن.