![](/content/upload/1/news/52754_w920.jpg)
لە درێژەی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر خاکی ئۆکراین، هێزەکانی ڕووسیە وزەخانەی ناوکیی "زاپروژیا" یەکێک لە گەورەترین وزەخانەکانی ئورووپا لە وڵاتی |ئۆکراینـ"ـیان دایە بەر هێرشی نیزامی و ئۆکراین لەبابەت مەترسییەکانی تەقینەوەی ئەو ناوەندە هۆشداری دا.
وتەبێژی وزەخانەی ناوکیی "زاپروژیا" ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمە ڕایگەیاند کە ئەو وزەخانەیە دراوەتە بەر ئاگری مووشەک و ڕاکێتی هێزەکانی ڕووسیە و مەترسیی تەقینەوی لەسەرە.
پێشتر سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی داوای لە هێزەکانی هەر دوو وڵات کردبوو کە لە دەوروبەری ئەو وزەخانەیە شەڕ هەڵنەگیرسێنن.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ کاریگەرییەکانی تەقینەوەی وزەخانەی "زاپروژیا" چەند بەرابەری وزەخانەی ناوکیی "چێرنۆبیلـ"ـە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین داوای لە ڕووسیەش کردبوو کە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وزەخانەیە ڕابگرێت تا ئاگری هێرشەکە بکوژێندرێتەوە.