ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوە لە شاخەوانییەکی هاوبەشدا یاد و بیرەوەریی کۆچکردوو "سامان سەیدی" بەرز ڕاگیرا.
یادی کاک "سامان" بە بەشداریی دەیان شاخەوان و خەڵکی مەدەنی لە شاخی "میراجیـ"ـی مەریوان بەرز ڕاگیرا.
ئەم هەنگاوە بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەمەگناسیی هەنگاوەکانی کاک "سامان" لە ڕێگای خزمەت بە خەڵک، وەرزشوانی و ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو.
کاک "سامان سەیدی" ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و هەروەها ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "کاسارۆ"، ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.