کوردستان میدیا: ڕێبورانی ڕێگای شەهیدان، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەن لە کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوه برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە چەندین شاری کوردستان هاوکات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شارانەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: پیرانشار "بەری پیرانان؛ بانه "شەقامی بیمارستان، کەمەربەندی، سەدا و سیما، تالاری چۆپی، سێڕای بووین؛ مەریوان "قوتابخانەی سادقیانی مەریوان".
مامۆستا و ڕێبه‌ر، دوکتور عه‌بدولـڕه‌حمان قاسملوو، ڕێکه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، له کاتێکدا که بۆ چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه‌ی پرسی کورد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، له ڤییه‌ن وتووێژی ده‌کرد، له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک عه‌بدوڵلای قادریئازهر، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکرات، به ده‌ستی نوێنه‌رانی ڕێژیمی ئیسلامی شه‌هید کران. له‌م تێرۆره‌دا هەروەها دوکتور فازڵ ڕه‌سووڵ کوردی باشوور و مامۆستای زانکۆ له ڤییه‌ن، به ده‌ستی تێرۆریسته‌کان شه‌هید کرا.