کوردستان میدیا: بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ناو و یادی ٥٩ لاوی مەهابادی، تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان (ساڵڕۆژی ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی بە دەستی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانەوە)، چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شوێنەکانی وەک: "سێڕێیانی تەپەی قازی، دەبیرستانی حاجی ساڵحی شاتری، گاراجی گەورەی کۆن، شەقامی زانستگای پەیامی نوور، پردی کۆبانێ ، شارەکی کارمەندان. بیناکانی شارەکی کارمەندان، وەرزشگای قۆڵقۆڵاغ، کوویی دانیش، بەرامبەر بە شەقامی"حوسێنی فەهمیدە"، شەقامی مەهاباد ـ میاندواو، فەلەکەی مامۆستا هێمن، هۆنەرستانی ئێبنیسینا، بەرامبەر بە پۆمپی بەنزینی تەپەی قازی و ئیدارەی تەعاونیی گوندەکانی مەهاباد کە دەبێتە گاراجی دێهاتی کۆن، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.