کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندام و لایەنگرانی حیزب، لە کوردستانی خۆرهەڵات یادی ئەو ڕۆژە بەرز دەنرخێنن.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی گەلاوێژ، ڕێبوارانی بیرئاگرینی ڕێبازی قاسملووی شەهید لە شاری سنە ، لە ٧٤ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەیاندا، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی و بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، پەیمانیان لەگەڵ ئارمان و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی لێی ئەنجام درابوون بریتین لە "شارەکی کوردستان، ئاپارتمانی ویلایەتی فەقیهی شارەکی کوردستان و تەوەکولی فەیزئاوا".
هەر لەو پێوەندییەدا، وەفادارانی دێموکرات، ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژ، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەرینی تەبلیغی و نووسینی دروشم لە گوندی "گونبەد"ی ناوچەی سۆمای ورمێ و هەروەها، لە شوێنێک بە ناوی "قەمچی شەریف"، لە گوندی "گەلێنـ"ـی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە ، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی حیزبی دێموکرات دەربڕی.