کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەرز ڕادەگیرێت

11:42 - 11 گەلاوێژ 2720

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پیرانشار بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە "پیرانشار" بە نووسینی دروشم یادی دامەزرانی حیزبیان بەرز نرخاند.

ئەندامانی حیزب لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی "پیرۆز بێت ٢٥ی گەلاوێژ"، یادی شکۆداری ٧٥ ساڵ خەباتی حیزبەکەیان بەرز نرخاند.

ئەو چالاکییە لە سێڕێیانی بەنداوی "کانی سێو" ئەنجام دراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارە جیاجیاکان بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی یادی دامەزرانی حیزبەکەیان بەرز نرخاند.