کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یارمەتییەکانی خەڵک بۆ لوڕستان دەنێردرێن

12:52 - 20 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستان بۆ هاوخەمی و پشتیوانی لە خەڵکی لافاولێدراو، یارمەتییەکانی خۆیان گەیاندە شارە لافاولێدراوەکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستان یارمەتییەکانی خۆیان بۆ خەڵکی لێقەوماو کۆ دەکەنەوە و ڕادەستی خەڵکی دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، لە لایەک خەڵک یارمەتییەکانیان بۆ لێقەوماوان ڕەوانەی شارەکان دەکەن، لە لایەکی دیکەوە ڕێژیم هێزی خۆی ڕەوانەی شارە لافاولێدراوەکان دەکات.

ناردنی هێزی دژە شۆڕش لە لایەن ڕێژیمەوە دەرخەری ئەوەیە، کە ئەو ڕێژیمە ترسی لە خەڵک هەیە کە نەکا بە نیسبەت کەمتەرخەمییەکانی خۆپیشاندان بکەن.

ڕێژیم، لە جیاتی ئەوەی کە پشتیوانی و یارمەتی خەڵک بدات، لە قەیراناویترین دۆخیشدا لە بیری سەرکوتی خەڵکی بێدەرەتانی ئێرانە.