کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یائیر لاپید: شارۆمەندانی ئیسرائیلی دەبێ بە زووترین کات لە تورکیە بگەڕێنەوە بۆ ئیسرائیل

10:22 - 24 جۆزەردان 2722

"یائیر لاپید" وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی ئیسرائیل داوای لەو شارۆمەندانەی ئیسرائیل کرد کە بۆ سەفر چوونەتە "تورکیە"، بە زووترین کات بگەڕێنەوە ئیسرائیل و لە سەفەرکردن بۆ ئەو وڵاتە خۆیان ببوێرن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرانسە، هۆکاری ئەوە بڕیارەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران لەسەر شارۆمەندانی ئیسرائیلی.

"یائیر" هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر شارۆمەندانی ئیسرائیلی کرد کە بۆ پشوو چوونەتە تورکیە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاتژمێرێک دوای ئەوەیکە هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی یەگانی هەوافەزای سپای پاسدارانی ڕێژیم بە ناوەکانی "عەلی کەمانی و محەممەد عەبدۆس" لەلایەن هەواڵدەرییەکانی ئێرانەوە ڕاگەیەندرا، بڕیاری گەڕانەوەی شارۆمەندانی ئیسرائیلی لە تورکیەی دا.