کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیبراهیم ڕەئیسی: بە تێکردنی یارانە پارەیەک نامێنێتەوە کە کەمیی بودجەی پێ تێهەڵێنینەوە

12:32 - 5 پووشپەڕ 2722

"ئیبراهیم ڕەئیسی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تێلێڤیزیۆنیدا پاکانە بۆ خۆی دەکات و "حەسەن ڕوحانی" سەرکۆماری پێشووی ئەو ڕێژیمە بە گەندەڵی و بەرپرسێکی نەشیاو لەقەڵەم دەدات و وتوویەتی: "خەڵک دەزانن دەوڵەتمان بە هەڵاوسانی ٦٠ لەسەدی وەرگرتووە و دەبا بابەتی ئابووری پێش ئێمە چارەسەر بکرایەت".

"ڕەئیسی" لە درێژەدا بۆ ئەوەی کەس گومان لە دروشمی "نەشەتەرگەریی ئابووریـ"ـی خۆی نەکات، دەڵێت: "ئاسەواری بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئێستا کورتماوەیە و چارەسەر دەکرێت. ئەگەر یارانە بۆ خەڵک تێکرێت پارەیەک نامێنیتەوە کە بمانهەوێت کەمیی بودجەی پێ چارەسەر بکەین".

ناوبراو زیادی کردووە: "لەگەڵ مەجلیس قسەمان کردووە بۆ ئەوەیکە بەشێک لە بەرزکردنەوەی نرخەکان بۆ ساڵەکانی داهاتوو دابنێین".