
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران بەڕێوەبەری چەند کاناڵی تێلێگرامی بە تۆمەتی هاوشێوە دەسبەسەر کردووە.
ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەو چالاکانەی وەکوو بەڕێوەبەری کاناڵەکانی "نیوە نهێنی و پشتی پەردە" ناساندووە.
سپای تێرۆریستیی پاسداران ئەو چالاکانەی بە تۆمەتی " تێکدانی بیروڕای گشتیی و بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلی نایاسایی" دەسبەسەر کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگە توانیویانە سەرنجی زۆرێک لە بەردەنگەکانی خۆیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕابکێشن و توانیویانە لە نێوان بەرپرسانی حکوومەتدا کێشە دروست بکەن.
ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران بێ ئەوەی باس لە ناورۆکی بەڵگە بڵاوکراوەکانی ئەو چالاکانە بکات، ئەوانی وەکوو "سندووقی ڕەشی تێلێگرام" وەسف کردووە.