کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار هەڕەشە لە خەڵک دەکات

12:25 - 2 گەلاوێژ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان جیا لەوەیکە بە هەموو شێوەیەک خەڵک سەرکوت دەکات ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بۆ گوشارهێنان بۆ سەر خەڵک بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە دەسبەسەرکردنی خەڵک کردووە.

ماوەیەکە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستی کردووە بە دەسبەسەرکردن و لێپیچینەوە لە هاوڵاتییان و چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمەتی جۆراوجۆریان دەخەنه پاڵ.

ئەو هاووڵاتییانەی دەسبەسەر دەکرێن ئیدارەی ئیتلاعات بێ ئەوەیکە بیانداتە دادگا، هەر لە ئیدارە هەڕەشەی ئەوەیان لێ دەکات کە ئەگەر دان بە تاوانە وەپاڵدراوەکاندا نەنێن یا هاوکارییان نەکەن ماوەی چەند ساڵ زیندانیان بۆ دەبڕنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی لە پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و حوکمی قورسیان بەسەردا سەپاوە.

زۆرینەی ئەو کەسانەی کە سزای قورسیان بەسەردا سەپاوە تاوانی ئەمنییەتییان خراوەتە پاڵی و جیا لەوەش ئەشکەنجە و ئازار دراون.