کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعات گوشار دەخاتە سەر بنەماڵەی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكرات

16:10 - 2 خەزەڵوەر 2715

كوردستان میدیا: هێزەكانی ئیتلاعاتی سەر بە كۆماری ئیسڵامی، لە ورمێ و هەرێمەكانی دەورووبەری، بە شێوەیەكی بەرین چالاكییان لەدژی حیزبی دێموكرات دەست پێ‏كردووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی كە لە نێوخۆی وڵاتەوە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا گەیشتووە، ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای ورمێ، لە ڕێگەی دەست و پێوەندییەكانیەوە، بە شێوەی تەماح وەبەرنان و بە هەڕەشە كردن، زەخت و فشار دەخەنە سەر بنەماڵەی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، تا كوو ڕۆڵەكانیان هان بدەن ڕیزەكانی ئەو حیزبە بەجێ‏بهێڵن و ڕوو لە دەرەوەی وڵات بكەن.