کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لەسنە، لەمەڕ یارمەتی بە ئاوارەکانی شنگال و کۆبوونەوەی هاووڵاتییان هەڵوێستی توندی نواند

18:14 - 31 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعارتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کەمپەینەکانی کۆکردنەوەی یارمەتیی بۆ ئاوارەکانی شنگالی بانگهێشت و هەڕەشەی لێکردوون.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری سـنە بە بانگێهشت و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان، لە هەوڵی ئەوە دایە کە پێش بە کۆکردنەوەی یارمەتی بە کوردە ئاوارەکانی شنگال بگرێت.

بەپێی راپۆرتەکان، ناوەندە ئەمنییەتیییەکانی رێژیمی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەوڵی ئەوەدان کە پێش بە رووماڵکردنی بەرینی یارمەتییەکانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان و چلاکایی کەمپەینەکان بگرێت.

بانگهێشت، هەڕەشە و ئەستاندنی بەڵێن نامە لە هاووڵاتییان بەتایبەت بەرپرسانی ئەو کەمپەینانەی کە لەلایەن خەڵکەوە وەڕێخراون، بەشێکی دیکە لەو کردەوەکانی رێژیمە بۆ پێشگرتن لە کۆکردنەوەی یارمەتییەکان.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی سـنە و سەردەشت خێوەتی کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی کۆ کردووەتەوە.

لەو پێوەندییەدا راپۆرتەکان لە شاری سـنە باس لەوە دەکەن کە هاووڵاتییانی کورد لە سـنە بە ئامانجی پشیتوانی لە کوردە ئاوارەکانی شنگال رێپێوانیان ئەنجام داوە، کە لەلایەن رێژیمەوە بڵاوەی پێکراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر فەرمانداریی شاری پاوە ئیزنی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نارەزایەتیی لەمەڕ پشتیوانی لە کوردەکانی شنگال و مەحکووم کردنی تیرۆریزمی بە هاووڵاتیان نەدا.