کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە، پیرۆزبایی لە هەر چوار بەشی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە:
"وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا"
به بۆنه‌ی جێژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ده‌کات له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و گشت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان که به خۆڕاگریی خۆیان خاکی پاکی کوردستانیان له‌ده‌ست داگیرکه‌ران و تاریکپه‌رستان پاراستووه، ئاواته‌خوازین موسڵمانان به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد، وانه‌ی یه‌کبوون و کۆده‌نگی له مانگی قوربان و مه‌به‌سته‌کانی قوربان وەرگرن و بتوانن دژ به شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی نه‌فام که له ناوی خودا بۆ مه‌به‌سته نگریسه‌کانی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بووه‌ستن، ته‌نیا ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتن یه‌کگرتنه، هه‌روه‌ها داواکارین خه‌ڵکانی کوردستان له ڕۆژانی جێژن‌دا سه‌ردانی گڵکۆی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌ن و دڵخۆشی بده‌نه ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان.
هه‌ر ڕۆژتان جێژن و جێژنتان پیرۆز.
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
۱۹ی گەلاوێژی ١٣٩٨