ئاژانسی ههواڵدەریی "سانا"ی ڕێژیمی سووریه بڵاوی كردووەتەوە، فڕۆكهكانی ئیسرائیل بۆردومانی چهند شوێنیان له پارێزگای "حهما" نێوهڕاستی سووریه كردووه.
هێزی بهرگریی سووریه ههوڵی داوه بهرپهرچی هێرشهكه بدهنهوه. له بارهی ژمارهی قوربانیان و ناونیشانی ئهو ئامانجانهی بۆردومان كراون، هیچ زانیارییهكی نهخستووهته ڕوو.
ئەوە یەکەمین هێرشی ئیسرائیل لە کاتی دەسبەکاربوونی "جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکایە.
لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی سپای ئیسرائیل بۆ سەر هێز و ڕێکخراوەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریەدا، زیانی گیانیی و سەربازیی زۆر بەر ڕێژیمی ئێران کەوتووە.
ئیسرائیل نزیک بوونەوەی هێزەکانی ڕێژیمی ئیران لە سنوورەکانی خۆی بە مەترسی دەزانێت.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕێژیمی ئێران لە سووریە هەوڵ دەدات بە دامەزراندنی بنکەی نیزامی، هێزەکانی لە ئیسرائیل نزیک بکاتەوە و بە ئاسانی پاڵپشتی گرووپە تێرۆریستییەکان بکات، هەر بۆیەش ئەرتشی ئیسرائیل بە بەردەوامی بنکەکانی ڕێژیمی ئێران بۆردمان دەکات.