کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل خەریکی بەهێزکردنی هێزەکانیەتی بۆ هێرشکردنە سەر ڕێژیمی ئێران

18:59 - 14 بانەمەڕ 2721

ئیسرائیل دیسانەوە بۆ پێشگرتن لە تاران بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی هۆشداریی داوە کە چارەیەکی نییە جیا لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران.

هەروەها ئیسرائیل دووپاتی کردووەتەوە هێزەکانی ئاسمانیی ئەو وڵاتە زیاتر لە جاران، توانای جێبەجێکردنی ئەو مەئمووریەتەیان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بلاڤۆکی "فۆربێز"؛ "ئێلی کۆهەن" وەزیری ئیتلاعاتی ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی خاکەلێوەدا هۆشداری دا کە ڕێککەوتنی "خراپ" لە نێوان ئامریکا و ئێران "ناوچەکە بەرەو شەڕ دەکێشێت" و ئیسرائیل ناهێڵێ ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

چالاکییە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران مەترسییەکی جیددی بۆ جیهان دروست کردووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوای چوونەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام دەستی بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی کردەوە و لە چەندین هەنگاودا ڕێککەوتنەکانی بەرجامی پێشێل کرد.

بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێران لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئامریکاوە بەرنامەیەکی مەترسیدار وەسف کراوە کە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ دەستی بە چەکی ناوکی بگات.