کوردستان میدیا

هەینی 27ی خاکەلێوه 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل ده‌یهه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی ئەمنییەتی دژی ئێران پێكبهێنێت

11:19 - 8 رەشەمه 2720

كا‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو وڵاتە له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکە لەوانە عەرەبەستان، به‌حره‌ین و ئیمارات" بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی تایبه‌ت به‌ ئەمنییەتی به‌رگری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وتووێژ دەکات

كه‌ناڵی " i24 NEWS"بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌ند ئورشەلیم، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕیاز نییه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی نهێنیان هه‌یه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌شیان مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌.

ئەو هاوپه‌یمانییه‌‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌ هێژموونیی ئێران لە ناوچەدا درووست ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی دوای په‌ره‌سه‌ندنی هێژموونیی تاران له‌ وڵاتانی عێراق و سووریه.

هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل، هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ی دەوڵەتی "بایدن" به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو ڕێككه‌وتنی ناوكی به‌ ئێرانی داوه.

ئیسرائیل‌ بە هەموو هێزەوە دژایەتی ئەو گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام دەکات.