کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل دەرمانی کۆرۆنای درووست کرد

11:00 - 19 رێبەندان 2720

نەخۆشخانەی "ئیخۆلۆف" لە "تلاڤیڤ" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە دەرمانی کۆرۆنای دروست کردووە.

بۆ یەکەم جار ئەو دەرمانە لە سەر تووشبووان بە کۆرۆنا تاقی کراوەتەوە کە ٩٦ لەسەدی نەخۆشەکان تەندروستیان بەدەست هێناوەتەوە.

هەروەها نەخۆشخانەیەکی دیکەش لە ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە دەرمانێکی نوێی لە جۆری دەرزی له نەخۆشەکان دراوە کە دەتوانێت هەتا ڕادەیەکی بەرچاو پێش بە خراپتربوونی دۆخی نەخۆشەکان بکات.

ئەو دەرمانانە لە قۆناغی سەرەتاییدا لەسەر نەخۆشەکانی تووشبوو بە کۆرۆنا تاقی کراونەتەوە کە سەرکەوتوو بوونە.

هەروەها چەندین نەخۆشخانەی دیکەش لە ئیسرائیل خەریکی تاقیکارین بۆ دروستکردنی دەرمانی کۆرۆنا.