![](/content/upload/1/news/48309_w920.jpg)
بەرپرسانی نیزامی و ئەمنییەتیی ئیسرائیل دەیانهەوێ ستراتیژیی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دژی تاران بگۆڕن و بە بەکارهێنانی هێزی نیزامی دژی دەستێوەردان و گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران بوەستنەوە.
ماوەیەک پێش ئیسرائیل و ئێران هێرشیان دەکردە سەر کەشتییەکانی یەکتر بەڵام ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئەو تاکتیکە ئاشکرا بووە.
ئەو تاکتیکەی ئیسرائیل "شەڕ لە نێوان دوو شەڕدا" بووه؛ واتا هێرش و زیانی قورس بێ ئەوەیکە شەڕێک ڕوو بدات؛ بەڵام بەپێچەوانە هێرشەکان زیاتر بوون و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەی شەڕی ڕاستەوخۆ هەبوو.
بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵین ئەگەری شەڕ هەیە بەڵام هەتا ئێستا کاتی نەهاتووە و ئامریکاش نایهەوێ تووشی شەڕ بێت چوونکە تێچووی ئابووریی زۆری هەیە.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کەشتیی ئێرانی و ئیسرائیلی لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە کرا ئامانج و زیانی مادی و گیانی لێ کەوتەوە.