کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد

11:54 - 11 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١، ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرێبەستێکی بازرگانیی ئازادیان واژۆ کرد. ئەوە یەکەمین ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتێکی "عەرەبیـ"ـدا.

ئامانج لەو ڕێککەوتنە، گەیاندنی پەیوەندیی بازرگانیی دوولایەنە بۆ زیاتر لە ١٠ میلیارد دۆلار.

ئیمارات پێشبینیی ئەوەی کردووە کە ڕێککەوتنی بازرگانیی دوولایەن لە ٥ ساڵدا بۆ زیاتر لە ١٠ میلیارد دۆلار بەرز دەکەنەوە.

ئەو ڕێککەوتنە لەسەر زۆرێک کاڵا وەکوو مادە خۆراکییەکان، دەرمان، ئەڵماس، زێڕ و زیو، کوود و زۆربەی مادە کیمیاییەکان واژۆ کراوە و بڕیار لەسەر هەرزانکردنی نرخی ئەو کاڵایانە لەلایەن هەر دوو وڵاتەوە دراوە.

داتا و زانیارییەکانی "ئیسرائیلـ"ـش ئەوەی نیشان داوە کە پەیوەندیی بازرگانیی ئیمارات و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١ی زاییندا گەیشتووەتە ١.٢ میلیارد دۆلار.

چەند ساڵێکە کە ئیمارات و ئیسرائیل بە نێونجیگەریی دەوڵەتی پێشووی ئامریکا واتە دەوڵەتی "دانێڵد ترامپ" پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە.