کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل چەندین پێگەی مووشەکیی ڕێژیمی سووریەی کردە ئامانج

10:31 - 20 رێبەندان 2721

ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشێکی مووشەکیی ڕیژیمی سووریە بۆ سەر ئیسرائیل، چەندین پێگەی مووشەکیی سووریەیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندنی "ئەرتشی ئیسرائیل"، لە ئەنجامی هاویشتنی مووشەکێک لەلایەن سووریەوە بەرەو ئیسرائیل، زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە شاری "ئومولفەحم" لە پارێزگای "حەیفا" و ناوچەی "سامریە"ی ئیسرائیل لێدراون و پێش ئەوەی مووشەکەکە لە ئامانج بدات، لەلایەن هێزەکانیانەوە تەقێنراوەتەوە.

"هەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریە" پێشتر ڕایگەیاندبوو کە چەندین ڕاکێتی زەوی بە زەویی ئیسرائیلیان کە لە ناوچەی "گوڵانـ"ـەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرابوون لە نزیک "دیمشق" تەقاندووەتەوە.

ئەو هەواڵدەرییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشی ئەرتشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند پێگەی نیزامیی سووریە، سەربازێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوونە. هەروەها ئەو هێرشانە زیانی مادیی زۆریشی بە دواوە بووە.