"ئیسماعیل کەهرۆم" چالاکی ناسراوی ژینگەیی سەبارەت بە قسەکانی نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم کە وتبووی با بەرهەمە کشتوکاڵییە گەڕێندراوەکان بخرێنە بازاڕەکانی نێوخۆی ئێران، وتوویەتی: "نوێنەرانی مەجلیس کاریان پارە وەرگرتن و درۆکردنە".
"کەهرۆم" لە وتووێژێک لەگەڵ "دیدەبانی ئێران" باسی لەوە کردووە: ''ئەو نوێنەرە نامەردەی مەجلیس مەگەر شتێکی لەدەست داوە کە دڵسۆزیمان بۆ بکات؟ ئەوان مووچە وەردەگرن کە درۆ بکەن".
زۆرێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم و کابینەی "ڕەئیسی"، بەبێ گرینگیدان بە تەندروستیی خەڵک خوازیاری فرۆشی بەرهەمە ژەهراوییە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕەکانی خودی ئێرانن.
بە وتەی کارناسان هۆکاری ژەهراویبوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران، کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لە کود و دەرمانەکانە.