کوردستان میدیا: شاری ئیلام ماوەی ٥ ساڵە تاقانە سینامەکەی ڕووخێندراوە و خەڵکی ئەو پارێزگایە لە سینەما بێبەشن.
سینەمای شاری ئیلام کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر سازکراوە، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، بە بیانووی نۆژەنکردنەوە لە لایەن ڕێژیمەوە ڕووخێندرا و دواتر کراوە بە پارکینگ و ماوەی ٥ ساڵە ئەو شارە سینەمای نییە.
بەرپرسانی ڕێژیم لە ئیلام لە کاتی ڕووخاندنی ئەو سینەمایە، هەتا ئێستە دروشم و بەڵێنی درۆ بە خەڵک دەدەن کە سینەمایەکی نۆی ساز دەکەن، کە رادەی کورسییەکانی زۆرتر بێت و وڵامدەری حەشیمەتی ئەو شارە بێت.
بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕادەی سینەماکان لە بەراورد لەگەڵ حەشیمەتی شارەکان زۆر کەمە و تەنیا ناوەندی پارێزگاکان سینەمایان هەیە و زۆرینەی شارستانەکان سینەمایان نییە.
ڕێژیمی ئێران بە هونەر و کولتوور هیچ گرنگییەک نادات و بە ڕووخاندنی سینەماکان و هۆڵەکانی شانۆ و موڵەت نەدان بە هونەرمەندان بۆ سازکردنی فیلم و شانۆ، تێدەکۆشێت خەڵک لە دونیای مودێڕن دوور بخاتەوە و بە سازکردنی شوێنە ئایینی و مەزهەبییەکان بە بوودجەی بەربڵاو و بێسنوور، سیاسەتە دواکەوتووانەکانی خۆی بەرەو پێش ببات.