کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رایگه‌یاند، چالاکییه‌کان له پێوه‌ندیی به‌تاڵ کردنی بنکه‌ی ئه‌تۆمیی پارچین له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه.
یۆکیا ئامانۆ وتی: رێژیمی ئێران ده‌توانێ له رێگای ئاشتییانه‌وه پرسی به‌رنامه‌ی ناوکیی له‌گه‌ڵ ئاژانس و وڵاتانی ئورووپایی چاره‌سه‌ر بکات.
بڕیاره نوێنه‌رانی رێژیمی ئێران رێکه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئاژانسی وزه له تاران کۆببنه‌وه.
پێشتریش دامه‌زراوه‌ی زانستی و ئه‌منیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌مریکا، رایگه‌یاندبوو، هێندێ زانیاریمان له دامه‌زراوه‌ی پارچین به‌ده‌ست هێناوه که ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێران سه‌رقاڵی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمه.
پیشکێنهرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له دوایین سه‌فه‌ری خۆیاندا بۆ ئێران رایانگه‌یاندبوو که لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته ئیزنیان نه‌داوه سه‌ردانی بنکه‌ی ئه‌تۆمیی پارچین له نزیک تاران بکه‌ن.
بنکه‌ی ئه‌تۆمیی پارچین سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه و له باشووری تاران هه‌ڵکه‌وتووه.