کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەمەن: حووسییەکان بە فەرمانی ئێران خەریکی ئاژاوە نانەوەن

12:44 - 22 رێبەندان 2720

هەیئەتی دەوڵەتی یاسایی یەمەن ڕایگەیاندووە حووسییەکانی یەمەن لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە فەرمانیان پێ دەدرێت بۆ ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکەدا، لەحاڵێکدا کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێکهێنانی ئاشتییە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "سەبا"، "موعین عەبدولمەلەک" سەرۆکوەزیرانی یەمەن، لە کۆبوونەوەی هەیئەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتەدا لە "عەدەن" وتوویەتی هەوڵەکانی حووسییەکان بۆ هێرش بۆ سەر هاووڵاتییانی سێڤیل و زەوینەکانی سەعوودییە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان لە واتای پەیامی ئاشتیی نێردراو لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە تێگەیشتوون و ئەوان لە هەوڵەکان بۆ ئاشتی وەک دەرفەت و سەرپۆشێک بۆ درێژەدان بە هێرش بۆ سەر خەڵکی یەمەن و تەناهی و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ کەڵک وەردەگرن.

سەرۆکوەزیرانی یەمەن هەروەها داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و شۆرای تەناهی کردبوو کە ئەرکەکانی خۆیان بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ کێشەنانەوەکانی حووسییەکان لەڕێگای هەوڵ بۆ ئاشتیدا هەوڵ بدەن و تەنیا پشت بە گوشارەکان کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەسەر حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن نەبەستن.

دەوڵەتی یەمەن سەرەڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی هێزەکانی دەوڵەتی یەمەن لە پارێزگای "مارەب" و بەرەنگاری لە بەرەکانی دیکەدا، شەڕ بە دژی حووسییەکانی بە شەڕێکی چارەنووسساز وەسف کردووە که ڕێگایەک جگە لە سەرکەوتن لەبەردەم خەڵکی یەمەندا نییە و دەوڵەت هەموو هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ پاڵپشتی لەو شەڕە تا کۆتایی کوودەتا و وەرگرتنەوەی دەسەڵات.