![](/weney-mallperr/2755.jpg)
کوردستان میدیا: وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی عەرەب پێکهاتەی نوێی ئەنجومەنی نیشتمانی و ئەرتەشی ئازادییان بە فەرمیی ناسی.
سەرجەم هێزە دژبەرەکانی رێژیمی سووریە دوای چوار رۆژ وتووێژ لە قەتەر، لەئەنجامدا بەرەیەکی یەکگرتوویان بەدژی ئەو رێژیمە پێکهێنا.
ئەحمەد موعاز خەتیب، پێشنوێژی مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق وەک بەرپرسی ئەو بەرەیە دیاری کرا.
پێشتریش ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو ئەو پێکهاتە تازەیەی بە فەرمیی ناسیبوو.
لە کۆبوونەوەی قەتەردا چوارکەسیش بە نوێنەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە بەشدار بوون و ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بەرفراوانتر کردنی شۆڕشی سووریە بەدژی رێژیمی ئەو وڵاتە بوو.
ئەو کۆبوونەوەیە بە پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی لە قەتەر پێکهاتووە و مەبەستیشیان کۆکردنەوەی ئوپۆزیسیۆنی سووریە لە دەوری بەرنامەیەکی دیاری کراودا بوو.