![](/weney-mallperr/13875.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی جیهانی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی لاواندا بەشداریی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆنگرەی جیهانی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان، بە بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەستی بە کارەکانی کرد.
بەرنامەی ڕۆژی یەکەم، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوەکان نزیک بە ٧٠ وڵات لە ئاستی جیهاندا لە وڵاتی ئاڵبانی کۆبوونەوە.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ئەندامی فەرمیی کۆمیتەی مەدیتەرانەی IUSYـە بە بەشداری ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە و مێوانان ئامادەبوو لەو ناوچەیە،لە سەر بەرنامەی کاری ئەو بەشە کۆبوونەوە و هەر کام لە لایەنەکان باسی ناوچە و وڵاتی خۆیان پێشکەش کرد.
لە پەراوێزی کاری ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی IUSY، نوێنەری یەکیەتیی لاوان لەگەڵ ڕێکخراوی لاوانی بزووتنەوەی سوسیالیستی ئاڵبانی و نوێنەری ڕێکخراوی ئۆڵۆف پاڵمە و ڕێکخراوی لاوانی سوسیالیستی ئارژانتین دیداری کرد.
لەو یەکترناسین و هاودیتنانە، نوێنەری لاوان تیشكی خستە سەر پرسی کورد و بارودۆخی لاوانی کوردستان به تایبهت لاوانی ڕۆژههڵات و ناساندنی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران تەنیا ڕێکخراوی ئەندامی فەرمی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لەو کۆنگرەیەدا نوێنەرایەتی لاوانی ڕۆژهەڵات دەکات.
لە کوردستانی باشوور ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان و لە کوردستانی باکوور لاوانی هەدەپە ئەندامی فەرمی ئەو ڕێکخراوە جیهانییەن .
کۆنگرەی جیهانی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیستی لاوان بە بەشداریی ٢١٠ نوێنەر لە کۆی ١٣٦ ڕێکخراو لە ئاستی جیهانی لە ٧٤ وڵاتەوە، دەستی بە کارەکانی دەکات.